ئۆپیك پڵەس: پشكی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات

عیراق 11:07 AM - 2026/05/03

بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 1 كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس بەڕێوەبچێت بۆ یەكلا كردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی كە بە كشانەوەی ئیمارات لە هاوپەیمانییەكە دروستبووە.

دوای ئەوەی  ئیمارات، كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرە سەرەكی و كاریگەرەكانی نەوت لە جیهاندا، رۆژی هەینی ریزەكانی ئۆپێكی جێهێشت، كەبە وتەی ئابووری ناسان ئەم هەنگاوەی ئیمارات بەهۆی ناڕەزایەتی بووە لە سنوورداركردنی ئەو پشكانەی كە گرووپەكە لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە دایاننابوو و رێگەی نەدەدا بەپێی توانای راستەقینەی خۆی نەوت بخاتە بازاڕەوە،
بڕیارە ئەمڕۆ 21 ئەندامی هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، 7  ئەندامی رێكخراوەكە كە بریتین لە سعودیە، عیراق، كوێت، جەزائیر، كازاخستان، رووسیا و عومان پێشتر رێككەوتوون لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شەشی ئەم ساڵدا، بە نزیكەی 188 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە،  ئەمەش سێیەمین مانگە رێكخراوی ئۆپێك بڕیار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.

سەبارەت بە ئێران كە ئەندامێكی ئۆپێك پڵەسە، لە ناو ئەو وڵاتانەدا نییە كە بڕیارە ئەمڕۆ كۆببنەوە، كە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی ئەمریكا لە مانگی نیسان دا بەسەر ئەو وڵاتە سەپاندوویەتی هەناردەكردنی نەوتی پەكخستووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو