عیراق سێ وڵات بۆ لیستی گەشتە ئاسمانییەكانی زیاد دەكات

عیراق 01:35 PM - 2026/04/26

بەهۆی زۆری خواستی گەشتكردن بۆ چەند وڵاتێك، بڕیارە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەسەرەتای ئەم مانگەوە گەشت بۆ هەریەك لە هیندستان و توركیا و عوممان رێكبخات، وە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ ئێران دەستپێدەكاتەوە.

لەو بارەیەوە مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاندووە، بەمەبەستی نوێكردنەوەی ژێرخانی كەرتی فڕۆكەوانی و پاڵپشتیكردنی بەرەو فراوانبوونی زیاتر، هەروەها بەهۆی زۆربوونی داواكاری، گەشتی ئاسمانی بۆ چەند ناوچەیەكی نوێ‌ رێكخراوە، ئەوانیش شارەكانی ئەنتاڵیای توركیا، مۆمبای لە هیندستان و مەسقەت لە عوممان. 

هاوكات پاش 58 رۆژ لەوەستانیان، گەشتی فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ تاران و مەشهەد دووبارە دەستپێدەكەنەوە، هەموو ئامادەكارییەك كراوەو لەرۆژانی 27 و 29ی ئەم مانگە گەشت لە نەجەفەوە بۆ تاران دەستپێدەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو