سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ پەیامنێری رۆژنامەی نیویۆرك پۆست ئاشكرایكرد، كە ئەگەری زۆرە لە 48 سەعاتی داهاتوودا، خولێكی نوێی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان دەستپێبكاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە پەیامنێری رۆژنامەی نیوویۆرك پۆست لە ئیسلام ئاباد ڕاگەیاندووە، پێویستە لە پاكستان بمێننەوە، چونكە ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا شتێك رووبدات.
ترەمپ لە پەیوەندییەكەدا ستایشی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستانی كرد و بە كەسێكی ناوازە وەسفی كرد. سەرۆكی ئەمریكا وتووشیەتی، ساڵی رابردوو و لە كاتی جەنگی نێوان پاكستان و هندستاندا پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ مونیر دروستكردووە، كە تێیدا ئەمریكا هاوكار بوو لە ئیمزاكردنی رێككەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەم لێدوانە ترەمپ ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی كە واشنتۆن بژاردەی وڵاتانی ئەوروپی وەك سویسرا و نەمسا و توركیای رەتكردووەتەوە و دەیەوێت لەژێر سایەی متمانەی بە سەركردایەتی سەربازیی پاكستان، خولێكی تری گفتوگۆیە راستەوخۆكان لەگەڵ تاران ئەنجام بدات، بە هیوای ئەوەی پێش كۆتاییهاتنی كاتی ئاگربەست لە 21ی نیساندا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.