كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال لە چەمچەماڵ چاوەڕێی گەڕانەوەی روفاتی ئازیزانیانن لە ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفالدا، كەسوكاری قوربانییان لە قەزای چەمچەماڵی پایتەختی ئەنفال جارێكی تر خەم و داواكارییە كانیان نوێكردەوە، ئێستاو دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ بەسەر ئەو تاوانە دەرهەق بە گەلی كورد، هێشتا سەدان خێزان چاوەڕێی گەڕانەوەی رووفاتی ئازیزانیانن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق.