وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هێرشەکان لە چەند کاتێکی جیاوازدا و لە رێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراون.
وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نەبووە لە شەڕ و ململانێکان و داوا دەکات چیتر سەقامگیریی ناوچەکە و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانج.