نرخی كیلۆیەك تەماتە لە عەلوەی سلێمانی 2 هەزار دینارە

کوردستان 03:50 PM - 2026/04/14

 ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیاریكراوی ململانێی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران كاریگەری بەرچاوی لەسەر ئابووری ناوچەكە دروستكردووە، نرخی خۆراك و كاڵا و شمەك بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە، یەكێك لەو بەرهەمانەی لەهەرێمی كوردستان نرخی بەرزبووەتەوە و پێویستی رۆژانەشە تەماتەیە، ئێستا نرخی هەر كیلۆیەك لەو بەرهەمە لە عەلوەی سلێمانی دوو هەزار دینارە، جگە لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەش بارانی بەخوڕی ئەمساڵ كاریگەری لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵییەكان درووستكردووە.

گەلی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە بەدواداچوونی كردووە، سەروەر عەلی سەرۆكی سەندیكای كشتوكاڵی عەلوەی سلێمانی دەڵێت، تەنها چەند رۆژێكمان ماوە و دوای 15ی نیسان، بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم دێتە بازاڕ و ئەو كاتە نرخی تەماتە دادەبەزێتەوە بۆ نرخی پێشووی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو