ژمارەیەك لە خاوەن یەكەكانی پرۆژەی "شوقەكانی گەرەكی ئاسودە"لەهەولێر سكاڵای خۆیان گەیاندە داواكاری گشتی و رایانگەیاند، خاوەن پرۆژەكە فێڵی لە خاوەن یەكەكان كردووە، بەجۆرێك یەكەی نیشتەجێبوون هەیە 13 ساڵە چەند جارێك فرۆشراوە، ئەمە وێرای ئەوەی باڵەخانە هەیە بەزیادەرەوی دروستكراوە و فرۆشراوە. ئەوان دەڵێن، خاوەن پرۆژەكە باڵەخانەی هاووڵاتیانی لە رەهندا داناوە لەكاتێكدا هیچ مافێكی لەو شێوەیەی نەبووە، وتیشیان، پێشتر سكاڵایان تۆمار كردووە بەڵام هیچیان بۆ نەكراوە.