ئاگر لە گەراجێكی چەند نهۆمی كۆمپانیای "بی وای دی" چینی كەوتەوە و بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، ئاگرەكە لەیەكێك لە گەراجەكانی كومپانیاكە لە شاری شێنژن لە وڵاتی چین كەوتووەتەوە، گەراجەكە بۆ هەڵگرتنی ئۆتۆمبێلی تاقیكاری و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەیان تێدابووە، بەكارهاتووە
.
هەرچەندە وەك لە دیمەنەكان دەردەكەوێت ئاگرەكە فراوان و گەورەیە، بەڵام زانیارییەكان باسلەوەدەكەن، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لەگەڵ رووداوەكە، نرخی پشەكەكانی كۆمپانیای "بی وای دی " لە هۆنگ كۆنگ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمە لەكاتێكدایە، حەوتەمین مانگە لەسەریەك كە فرۆشی مانگانەی" بی وای دی" لە چاو ساڵی رابردوودا دابەزیوە، ئەوەش دوای ساڵانێك لە گەشەكردنی خێرای كۆمپانیاكە.