بەرپرسانی كۆڵۆمبیا پلانێكیان پەسەند كرد بۆ كوشتنی دەیان كەركەدەنی ئاویی كە بە ئازادی لە ناوچەیەكی ناوەڕاستی وڵاتەكەدا دەسوڕێنەوە و،بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر گوندنشینەكان.
راپۆرتە میدیاییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە،ئەو بڕیارە دوای چەند ساڵێك هاتووە كە بازرگانی بەناوبانگی ماددە هۆشبەرەكان پابلۆ ئیسكۆبار كاروانی یەكەمی ئەو كەركەدانەی هێنایە وڵاتەكەوە،ئیرێن ڤێلێز وەزیری ژینگەی كۆلۆمبیا رایگەیاندووە، شێوازەكانی پێشووی كۆنترۆڵكردن،تێچووی زۆری دەویست و سەركەوتوو نەبوون، بەڵام رێكارە نوێیەكە راوكردنی 80ئاژەڵ دەگرێتەوە.ئەگەر ئەم كارە نەكەن، ناتوانن كۆنتڕۆڵی ژمارەكانیان بكەن.
كۆڵۆمبیا تاكە وڵاتە لە دەرەوەی ئەفریكا كە كەركەدەنە دەریاییەكان تێكەڵی دانیشتوان بوون،سەرەتا چوار كەركەدەن لەلایەن ئێسكۆبارەوە لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا هێنرابوون بۆ وڵاتەكە كاتێك خەریكی دروستكردنی باخچەیەكی ئاژەڵانی تایبەت بوو لە ناوچەكە، دواتر ژمارەی ئەم كەركەدەنانە روویان لە زیاد بوون كردوو بونە مەترسی بۆسەر دانیشتوان.