سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە بارەگای مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی، پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین کونسڵی گشتی روسیا لەهەرێمی کوردستان و خاتوو تاتیانا نیکراسۆڤا.
لە دیدارێکدا پێشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەمە ٢٠٢٦/٤/١٤ ئەنجام درا، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی کونسڵی روسیای کردو، کورتەیەکی لەسەر مێژووی پەیوەندی نێوان کوردستان و روسیا لەسەردەمی سەرۆک مام جەلالەوە تا قۆناغی ئێستا باس کرد.
سالار مەحمود باسی لە پرسی جینۆسایدی گەلی کوردستان بە گشتی و ئەنفال بەتایبەتی کرد، داوای کرد روسیا رۆڵ ببینێ لە ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان.
کونسڵی روسیا پیرۆزبایی دەستبەکاربونی لە سالار مەحمود کرد وەک لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەو، جەختی لە گرنگی پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە لە کوردستان و عیراق.