سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكرێت

کوردستان 10:00 AM - 2026/04/11

دوای ئەوەی رۆژی چوار شەممە وەزارەتی دارایی بڕی 43 ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی رەونەی بەغداد كرد، حكومەتی فیدراڵیش  رۆژی پێنج شەممە بڕی زیاتر لە 957 ملیار دیناری وەك پارەی مووچەی مانگی سێی بۆ مووچە خۆرانی هەرێم نارد، هەر هەمان رۆژی دوای چەند سەعاتێك لە خەرجكردنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی لیستی مووچەی بڵاوكردەوە.

 بەپێی خشتەكە، سبەینێ‌ رۆژی یەكشەممە 12ی نیسانی 2026 دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران‌و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، یەكەم شوێنیش كە مووچە وەردەگرن، خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەكان و بەركەوتووانی كیمیاباران، كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستین، هەروەها رۆژی سێ شەممە 14ی نیسانی 2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت. 

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی كاش لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق دەكەوێتە رۆژی یەك شەممە لەكاتی دەوامی رەسمی و دواتر گواستنەوەی پارەكە بۆ سەرجەم بانكەكان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، وەزارەتەكە داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەكات، لەدوای سەعات یەكی نیوەرۆ سەردانی بانكەكان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان بە پێی خشتەی راگەیەندراو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو