مێژووی سەرۆكایەتی عیراق دوای پڕۆسەی ئازادی

عیراق 09:40 AM - 2026/04/11

لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە لە ساڵی 2003، پۆستی سەرۆككۆماری عیراق لە قۆناغێكی راگوزەرەوە گۆڕا بۆ پشكێكی جێگیری پێكهاتەی كورد و تا ئێستا 5 كەسایەتی ئەو پۆستەیان بەڕێوەبردووە.
عیراق دوای ساڵی 2003‌و لە سەردەمی دەسەڵاتی كاتیی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی پۆڵ برێمەر، قۆناغێكی راگوزەری سیاسیی بەڕێكرد.

لەو ماوەیەدا و لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2005، غازی مشعەل عەجیل ئەلیاوەر وەك یەكەم سەرۆككۆمار لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو پۆستەكەی وەرگرت.

دوای نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی لە ساڵی 2005، سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم كورد لە مێژووی عیراق و یەكەم سەرۆككۆماری هەڵبژێردراو پۆستەكەی وەرگرت. سەرۆك مام جەلال بۆ دوو خولی یەك لە دوای یەك (2005-2014) لەو پۆستەدا مایەوە و رۆڵێكی گرنگی لە پاراستنی یەكڕیزیی وڵاتدا گێڕا.

بەپێی ئەو نەریتە سیاسییەی لە عیراقدا چەسپاوە، پۆستی سەرۆككۆمار بۆ پێكهاتەی كورد دیاریكراوە. لە ناو لایەنە كوردییەكانیشدا، ئەم پۆستە بە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دادەنرێت. هەر بۆیە لە دوای سەرۆك  مام جەلال، سەرجەم ئەو كەسایەتییانەی پۆستەكەیان وەرگرتووە لە ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.





بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو