برای بەڕێزم کاک نزار ئامێدی
بەبۆنەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنتان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نوێیە گرنگەدا.
دڵنیام پاڵپشت بە ئەزموون و رابردووی پڕ لە خزمەتتان دەتوانن بەشێوەیەکی گونجاو پارێزەری دەستوور و داکۆکیکارێکی پێداگربن لە مافەکانی تەواوی پێکهاتەکانی عیراق، بەتایبەتی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. سەرباری کارکردن بۆ راگرتنی هاوسەنگیی و شەراکەت و تەوافوق کە سێ پایەی گرنگی سیستمی سیاسین لە عیراقی نوێدا.
بێ گومان بۆ سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نیشتمانییە گەورەیەدا پاڵپشتت دەبین و پشتیوانی تەواوت لێدەکەین.
دووبارە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هەر شاد و سەرفرازبن.