ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکات

کوردستان 08:28 PM - 2026/04/11

بەڕێز: هەڤاڵ نزار ئامێدی... جەنابی سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ

بەبۆنەی متمانە پێدانی ئەندامانی پەڕلەمان و هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم و لەڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لەتێکڕای هاونیشتمانیانی عیراق دەکەم.
هیوادارم لەم ئەرکە دیموکراسی و گرنگەدا پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلانی عیراق بن و بەپابەندییەتی بەدەستورەوە خزمەتی خواستی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق بکەن.
وەک (ی.ن.ک) هاوکارو پشتیوانتانین بۆ ئەم قۆناغە چارەنوسازەو هیوادارین پەرۆشانەو بەرپرسیارانە، ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن لەپاراستنی دەستورو سەقامگیری وڵات و جێبەجێکردنی یاساو زاڵبون بەسەر گرفت و ئاستەنگەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو