وەزیری ناوخۆی عیراق: تێكدانی ئاسایشی عیراق لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین

عیراق 03:00 PM - 2026/04/06

لەهەنگاوێكدا وەك هۆشدارییەكی كۆتایی بۆ هەر هەوڵێكی تێكدانی سەقامگیریی، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عیراق، لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فەرماندە باڵاكان بێدەنگی شكاندو پەیامێكی توندو هەڕەشەئامێزی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان‌و تێكدەرانی ئاسایش كرد و لەفەرمانێكیدا بۆ هێزە ئەمنیەكان دەڵێت، هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئاسایش‌و سەقامگیریی عیراق بەدیكرا، بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
وەزیری ناوخۆی عیراق ووتیشی، چیترهیچ چاوپۆشییەك لەبەرامبەر تێكدەرانی ئاسایش قبوڵكراو نییە وسەرجەم هێزەكان ئاگاداردەكەمەوە، بەتوندترین شێوەو بەدەستی پۆڵاین ڕوبەڕوی هەر هەوڵێك ببنەوە كە بیەوێت شكۆی دەوڵەت‌و ئارامی هاووڵاتیان بشێوێنێت.

هاوكات شەمەری تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، عیراق جێگەی یاساشكێنان نییەو هێزە ئەمنییەكان دەبێت لەپێشەوەی سەنگەربن بۆ پاراستنی دامەزراوەكان‌ و گیانی هاووڵاتیان.

چاودێران پێیانوایە، ئەم هەڕەشەیەی وەزیری ناوخۆی عیراق تەنها قسە نییە، بەڵكو ئاماژەیەكی ڕونبوو بۆ ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكان سەرپشككراون لەبەكارهێنانی هەموو تواناكانیان بۆ سەركوتكردنی هەر جۆرە یاخیبونێك یان چەكدارییەك لەدەرەوەی یاسا.

هاوكات دەشڵًێن، ئەم پەیامەی وەزیری ناوخۆی عیراق، نیشانەی گۆڕانكارییەكی گەورەیە لەستراتیژی حكومەتی سودانی بۆ سەپاندنی یاسا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو