جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا کۆبووەوە

کوردستان 04:00 PM - 2026/04/06

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغداد و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی هەردوولا، تاووتوێ کران.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە، ئاڵۆزی و دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو