بیست و یەك ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار كوردێك بەپرۆسەیەكی دیموكراسی بووە سەرۆك كۆماری عیراق، شۆڕشێكی لەخزمەتكردنی گەلی كورد و نزیكردنەوەی پێكهاتەكانی عیراق بەرپاككردن كە عیراق بەدرێژایی سەد ساڵی رابردووی بەخۆیەوە نەبینی بوو، سەرۆك مام جەلال بەنەخۆش كەوتنی و دواتریش كۆچیی دوایی كەلێنێكی گەورەی خستە ناو پرۆسەی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە.