كەشتییەكان لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە و دەریاوانەكانی رووبەڕووی مردن دەبنەوە

عیراق 03:50 PM - 2026/04/06

رۆژی 28ی شوبات، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل-ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكرد و ئەوەش وەڵامدانەوەی تارانی بەدوادا هات، لەو كاتەوە جەنگێك هەڵگیرساوە كە تا ئێستا بەردەوامە و لە پەرەسەندندایە، لە رۆژی 2ی مانگی ئاداریشەوە، گەرووی هورمز، وەك كارتێكی فشار لەلایەن ئێرانەوە بەڕووی كەشتییە بارزگانییەكان و كەشتییەكانی گواستنەوەی سووتەمەنیدا داخراوە، لەگەڵ داخستنی گەرووەكە هەزاران كەشتی و دەریاوان لە ئاوەكانی كەنداو گیریان خوارد و تائێستاش لەوێ ماونەتەوە.
ئێستا لە كەنداو تیمەكانی كەشتیوانی رووبەڕووی كەمی خۆراك و ئاو، مەترسی هێرش و نادڵنیایی لە چارەنووسیان دەبنەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە، بەپێی راپۆرتەكان لە چەند كەشتییەك رووداوی مردن تۆماركراوە و تەرم لەنێو كەشتییەكاندا هەیە، بەهۆی راگرتنی جوڵەی فڕۆكەوانیش ناتوانرێت تیمەكانی فریاگوزاری بەهانای نەخۆش یان بریندارانەوە بچن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو