بەهۆی بۆردومانی تارانەوە 6 منداڵ كوژراون

عیراق 03:43 PM - 2026/04/06

میدیاكانی ئێران هەواڵی كوژرانی شەش منداڵیان بڵاوكردەوە لە هێرشی شەوی رابردووی ئەمریكا بۆ سەر  كەرەج و تارانی پایتەخت.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر كەرەج و ناوچەی بەهارستان لە تاران، 13 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 6 یان منداڵن، تەمەنی هەموویان لە خوار 10 ساڵییەوەیە ، ناوچەكە بەهۆی چڕی بۆردومانەكانەوە زیانی زۆری بەركەوتووە و شوێنە مەدەنییەكان كراونەتە ئامانج.
ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو قوربانییانە هاوكاتە لەگەڵ تێكشكاندنی چەندین هێرشی تر  لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئێرانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو