پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ بیرەوەری یەکەمین جار هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال

کوردستان 11:22 AM - 2026/04/06

 لە دوای  روخانی  رژێمی  دكتاتۆری ، رۆژی شەشی نیسان  بوە رۆژێكی  پرشنگدار لە مێژووی  عێراقی  نوێدا  ،بیست و یەك  ساڵ لەمەوبەر  بۆ یەكەمجار و لە رێی  هەڵبژاردنەوە سەرۆك  كۆماری عێراق  دیاری كرا 
 لە رۆژی شەشی نیسانی ساڵی 2005دا بۆیەكەمجار  لەمێژووی  عێراقدا  و لە رێگەی  هەلبژاردنەوە مام جەلال  وەك كوردێك  و یەکەم پێشمەرگە بوە سەرۆك كۆماری  عێراق 

هەلبژاردنی  سەرۆك مام  جەلال  بوە جێگەی  هیوا و ئومێد  بۆ گشت  عێراقیەكان بە كورد و عەرەب و گشت  پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەكانی  ترەوە ، لەماوەی  سەرۆكایەتی  ئەودا عێراق وێرای   ئەو هەرەشانەی  لەسەری  بوو  بەڵام  بە سیاسەتە حەكیمانەكەی  توانی نەهێلێت   ئەو هەرەشە و مەترسیانە عێراقی نوێ  تێك  بدات
سەرۆك مام جەلال وێرای  ئەركە رەسمیەكانی   لە كایەی  دیبلۆماسی و  لە كۆڕ و كۆبونەوە نێودەوڵەتیەكاندا  ، لەناوخۆی  وڵاتدا  كۆكەرەوەی  گشت  هێز و لایەنە سیاسیەكانی  عێراق بوو هەر بۆیە ناونرابوو ( صمام  الامان)
 
لەو رۆژەوە تا ساتی نەخۆشكەوتنی  سەرۆك  مام  جەلال ، كۆماری  عێراق لە قۆناغی  بەجیهێشتنی  دكتاتۆریەوە چوە ناوقۆناغی  دیموكراسی  و ئازادی و هەلبژاردنەوە كە یەكەمجار  بوو  ئەم وڵاتە  قۆناغی  وا  بەخۆیەوە ببینێت 

سەرۆك مام  جەلال  بۆ چارەسەری  گشت  پرسە  نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكان   ، بۆ كردنەوەی  هەر گرێیەك ، بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی  كردبوە تەنها  بژاردەو و دژی هەر جۆرە  ئاڵۆزی  وگرژیەك بوو ، ئەمەشی كردبوە بناغەی كۆكەرەوەی  گشت  هێز و لایەنە عێراقیەكان و  راگرتنی  هاوسەنگی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان 
بۆیە بۆ تێپەرینی  ئەم  قۆناغەی  كە ئێستا عێراقی  تێدایە و وێرای  ناكۆكیە  ناوخۆیەكان ،  چەند  هەرەشەی  دەرەكیش  بونەتە مەترسی  بە سەر وڵات و خەڵكەكەیەوە ،  هەموومان گشت  هێز و لایەنە عێراقیەكان   پێویستمان  بەوەیە كە بگەرێینەوە  بۆ پشت  بە ستن  بە سیاسەتی حەكیمانەی  سەرۆك  مام  جەلال   بۆ مامڵەكردن لەگەڵ   ئەم  بارودۆخەدا

ئەم یادە پیرۆزە لە هەمووان و هەمیشە ئیلهام بەخشە بۆ سەرخستنی پرۆژەی وڵاتێکی دیموکرات و فیدرال کە شەراکەت و پێکەوەیی.

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو