بۆ دەربڕینی وەفا و دووپاتكردنەوەی دڵسۆزی بۆ رێبازی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاووڵاتیەك لە وڵاتی ئەلمَانیاوە بە پایسكیل بەرەو كوردستان بۆ سەردانی مەزاری مام بەڕێكەوتووە، كاتێك گەیشتە هەولێر لەبەردەم مەڵبەندی سێی هەولێر پێشوازییەكی گەرمی لێكراو دواتر بەرەو شاری سلێمانی و مەزاری سەرۆك مام جەلال بەڕێكەوت.