ئەمڕۆ بەشکۆو شانازییەکی کوردانەو یەکێتییانە یادی ڕۆژێکی مێژوویی دەکەینەوە کەیەکێتی و کورد، یەکەمین سهرۆك كۆماری ههڵبژێردراوی كوردیان بەخشییە عیراقی دوای ڕووخانی دیکتاتۆریەت، ٢٠٠٥/٤/٦ بەروارێکی پرشنگدارە لەڕۆژمێری عیراق و کوردستاندا بەوەی بۆ یەکەم جار پێشمەرگەو دیپلۆماتکار، سیاسی و شۆڕشگێڕێکی کورد لەکۆشکی سەلامەوە عێراقی لەدیکتاتۆرییەوە گواستەوە بۆ قۆناغی دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد.
هەلبژاردنی سەرۆک مام جەلال، بۆ ئەم ئەرکە مێژوییە شانازییەکی تربوو لەتۆماری خەبات و تێکۆشانی مام جەلالی ڕابەرمان کەوەک هەمیشە بەگفتوگۆو سیاسەتی شێنەیی و لێکتێگەیشتن کێشەکانی چارەسەر دەکردو یارو نەیار شاهیدی ئەوەن کەکۆکەرەوەی سەرجەم عیراقیەکان بوو.
لەم یادە مێژوییەدا پیرۆزبایی لەیەکێتی و لەکوردستانیان و سەرجەم عیراقیەکان دەکەم و جەخت لەسیاسەتی پێکەوەیی و دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ حیکمەت و حەکیمی و پشودرێژییەکەی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و ئاڵۆزییەکان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان