بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ڕەتیدەكاتەوە، لەگەرمیان قەیرانی غاز بوونی هەبێت، دەشڵێت وەكو رۆژانی پێشوو بەڵام بەرێژەیەكی كەمتر غاز لە كەركوكەوە دەگاتە گەرمیان.
یادگار فەتاح، بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: ئێستا وەكو رۆژانی پێشوو بەرێژەیەكی كەمتر لەكەركوكەوە غاز دەگاتە گەرمیان.
بەوتەی یادگار فەتاح ، ئەو پشكەی لە رێگەی كارگەكانەوە لە گەرمیان دابەش دەكرێت، هەر بە نرخەكەی پێشووە كە هەشت هەزار و 500 دینارە بۆ بوتڵێك غاز.
بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان داواش لە هاوڵاتیان دەكات، نۆرە نەگرن بۆ غاز و بریكارەكانی غاز خۆیان رۆژانە سەردانی گەرەكەكان دەكەن