ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا تەئكیدیكردەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەی لە شەڕی دژ بە ئێران.
ستارمەر لە پۆدكاستێكی كەناڵی سكای نیوزی وڵاتەكەی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەردەوام ڕەخنەم لێدەگرێت بەئامانجی دروستكردنی فشار لەسەرم بۆ ئەوەی بۆچوونەكانم بگۆڕم، بەڵام من ئەوە ناكەم ، وتیشی، ئێمە ناچینە ناو جەنگی بەردەوامی دژ بە ئێران، چونكە ئەوە لە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەكەماندا نییە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەشێكی تریش لە وڵاتان رەتیانكردووەتەوە لەگەڵ ئەمریكاو ئیسرائیل بەشداری جەنگی ئێران بكەن.