كەشناسی هەرێم دەڵێت ، بارانبارین بەردەوام دەبێت بەڵام پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان بۆ ئەمڕۆ، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش، بەراورد بە دوێنێ كەمێك بەرز دەبنەوە.
لە بارەی كەشی سبەینێ یەكشەمەشەوە، كەشناسی هەرێم دەڵێت؛ هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەكانیش بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شیوەیە دەبێت؛
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی