لیستی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە و لەم هەفتەیەداو پێش سەری مانگ رەوانەی بەغداد دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان كە لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی دەستیكەوتووە ، لیستی مووچە لە 18-ی ئەم مانگە واتە پێش جەژن بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواوكراو رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە، بەڵام بەهۆی پشووەوە وەزارەت وردبینی بۆ نەكردبوو، بۆیە سبەی یەكشەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی، وەزارەتی دارایی وردبینی بۆ دەكات و ئامادەكاری دەكات بۆ ناردنی لیستەكە بۆ بەغداد، دوای ئەوەی لیستەكە رەوانەی بەغداد دەكرێت، وەفدی دارایی هاوشێوەی مانگەكانی تر دەچنە بەغداد.