هونەرمەندانی كۆیە، لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا نیگەرانی خۆیان لە تەواونەكردنی هۆڵێكی هونەریی لە شاری كۆیە دەردەبڕن، كە ماوەی ساڵانێكە كارەكانی بەتەواونەكراوی ماوەتەوە، داواش دەكەن هەرچی زووە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەستبكاتەوە بەكاركردن لەو پڕۆژە هونەرییەدا و بودجەی پێویستی بۆ دابین بكات.