وڵاتانی جی حەوت داوای وەستانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن

عیراق 10:29 AM - 2026/03/28

كۆمەڵەی  وڵاتانی جی حەوت، داوای وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەكان بۆ سەر دانیشتووان و ژێرخانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی حەوت، دوای كۆبوونەوەكەیان لە فەرەنسا، راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە‌و تێیدا داوای وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەكان بۆ سەر هاووڵاتیان و ژێرخانی مەدەنی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم بەرەكانی جەنگ كرد.

تەئكیدیشیان لە گرنگی كردنەوەی هاتوچۆ لە گەرووی هوورمز بە شێوەیەكی هەمیشەیی كردەوە و رایانگەیاند،پێویستە لە ڕێگەی دیبلۆماسییەوە چارەسەری گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بكرێت بۆ  رێگریكردن لە فراوانبوونی شەڕ.

لە ڕاگەیاندراوی وەزیرانی دەرەوەی جی حەوتدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی وەستانی هاتوچۆ لە گەرووی هوورمز و بەرزبوونەوەی نرخی وزە، كۆمەڵەی حەوت رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر بەكارهێنانی یەدەگی ستراتیژی نەوت بۆ هێوركردنەوەی بازاڕەكان.

ئەمش لە كاتێكدایە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسداران و رێگەنەدان بە تێپەڕبوونی ئەو كەشتیانەی سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەن كە پشتگیری لە شەڕ دەكەن، وایكردووە نرخی یەك بەرمیل نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە‌و 110 دۆلار تێپەڕێنێت، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی وزە‌و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو