ئێران 30 بنكەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا وەك ئامانجی سەربازی دیاری دەكات

عیراق 02:28 PM - 2026/03/14

ئێران 30 بنكەی كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، وەك ئامانجی سەربازی دیاری دەكات‌و هەرەشەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانەكانیان لێ دەكات.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، 30 بنكەی كۆمپانیاكانی ئەمازۆن، مایكرۆسۆفت و گووگڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ژێرخانی تەكنەلۆژیی دوژمن دیاریكراون، چونكە ئەم كۆمپانیایانە بەهۆی رۆڵیان لە پەرەپێدانی زیرەكی دەستكرد‌و خزمەتگوزاری سەربازی، بوونەتە ئامانجی نوێی ئێران.

زۆربەی ئەو بنكانەش لە شارەكانی دوبەی و تەلئەبیب هەڵكەوتوون و بەشێكیان پێشتر رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. 

بەپێی زانیارییەكان، ئەم كۆمپانیایانە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی لە رێگەی پڕۆژەی نیمبەسەوە كە پرۆژەیەكی هاوكاری هەواڵگری‌و سەربازییە، هاوكاریی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل دەكەن.

ئەم هەڕەشانەی ئێران نیشانەی قۆناغێكی نوێی ململانێی نێوان تاران و واشنتۆنە، كە تێیدا كەرتی تەكنەلۆژیا و زانیارییەكان دوای 15 رۆژ لە جەنگ، دەبنە بەشێك لە ئامانجە سەربازییەكانی ناوچەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو