گۆڕستانی گەورەی قەزای خورماتوو بە گەورەترین و كۆنترین گۆڕستانەكانی سنوورەكە دادەنرێت، فڕێدانی زبڵ و خاشاك بوەتەهۆی نیگەرانی هاووڵاتیان، بۆیە لە هەڵمەتێكدا كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش، بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەكانی قەزاكە و چالاكوانانی مەدەنی هەستان بە پاككردنەوەی گۆڕستانەكە.