هێرشە درۆنییەكانی سەر هەولێر تێكشكێندران

کوردستان 11:07 AM - 2026/03/14

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر درۆن ئاراستەی هەولێر كرا‌و لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێكشێندران، بەمەش  ژمارەی ئەو مووشەك و درۆنانەی ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراون لە ماوەی 15 رۆژدا گەیشتۆتە  زیاتر لە 300 درۆن.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو درۆن ئاراستەی هەولێر كراون، بەڵام  هیچ كام لە درۆنەكان ئامانجیان نەپێكاوە‌و لەلایەن سیستەمەكانی بەرگرییەوە  تێكشێكندراون.

یەكێك لە درۆنەكانیش لە چۆڵەوانییەكی نزیك كۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر كەوتووەتە خوارەوە و چاڵێكی دروستكردووە و ئاگرێكی كەم لە شوێنەكە بەرزبۆتەوە. چەند پارچە درۆنێكیش لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێر كەوتونەتە خوارەوە و زیانیان بە خانوو و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گەیاندووە.

 لە 28ی شوباتی 2026 كە ئیسرائیل و ئەمریكا بە هاوبەشی ‌هێرشیان كردووەتە سەر ئێران، هەرێمی كوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر بە درۆن و مووشەك بۆردوومان دەكرێت. لەو كاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 مووشەك و درۆن ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراون.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو