دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: ئێستا ئێران شكستیخواردووە و رێككەوتنی دەوێت، بەڵام ئەو قبوڵی نییە.
دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ نوسیوێتی ، ئێستا ئێران لە دۆخێكی شكستخواردووی تەواوەتی دایە، تاران بەهۆی ئەو گورزە كوشندانەی بەریكەوتووە، داوای ئیمزاكردنی رێككەوتن دەكات، بەڵام ئامادە نییە هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ بكات.
دەشڵێت، ئێران چیتر خاوەنی بەرگریی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سەركردایەتییەكی یەكگرتوو نییە و سوپاكەی لە لێواری شكستدایە.
هەروەها رەخنەی توندی لە میدیاكان گرت و بە درۆزن وەسفی كردن، بەو پێیەی نایانەوێت باس لە سەركەوتنە گەورەكانی سوپای ئەمریكا دژی ئێران بكەن. راشیگەیاند، ئێرانییەكان دوای لەدەستدانی هێز و سەركردەكانیان، داوای دانوستانیان كردووە، بەڵام ئەو وەڵامی داونەتەوە و وتوویەتی: كات بەسەرچوو، ئێستا زۆر درەنگە.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ئەمریكا تەنها بەخۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران رازی دەبێت و شەڕ رادەگرێت، بەڵام تا دێت دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت و ژمارەی قوربانیان زیاد دەكات.