بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی (سەیران بەن) ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، ئهمڕۆ شهممه 14ی ئاداری 2026، بەسەرپەرشتیی عمیدی مافپەروەر، (محهمهد تاهیر ڕەشید)، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سەیران بەن، جموجۆڵی بازرگانی دەستیپێکردەوە کە لە سەرەتای دروستبوونی گرژی و شەڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل مەرزی سەیران بەن داخرا و هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێدا ڕاگیرا.
ئهوهش خراوهته ڕوو: "بەڵام دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری سەرپەرشتیاری دەروازەی سەیران بەن و پەیوەندی بەردەوامیی لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی سەیران بەن دیوی ئێران، ئهمڕۆ جارێکی تر دەروازەی سەیران بەن بەڕووی بارهەڵگرەکاندا کرایەوە و هاتوچۆی بازرگانی دەستی پێکردەوە بە مەبەستی گواستنەوەی شتوومەک و کاڵا بازرگانییەکان بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان."
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بەهیوای خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و نەهێشتنی گرانی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.