قوربانییەكانی رێگەی كۆچ بەردەوامن، بەپێی ئامارێكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ كە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە واتا ئەمساڵ، لانیكەم 606 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنكاون یان بێسەروشوێن بوون.
ئەم ئامارە بۆ ئەو ماوەیە، بە بەرزترین رێژەی قوربانیانی كۆچبەر دادەنرێت، لەو كاتەوەی رێكخراوەكە لە ساڵی 2014دا دەستی بە تۆماركردنی داتاكان كردووە.
دواین رووداوی رێگای كۆچ رۆژی شەممە، رویدا كاتێك لە كەناراوەكانی دوورگەی كریتی یۆنان بەلەمێك لەكاتس رزگاركردنی كۆچبەرەكانی ناوی هەڵگەڕایەوە. دواتر دەسەڵاتدارانی یۆنان رایانگەیاند، لە رووداوەكەدا سێ پیاو ژنێكی كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 20 كۆچبەری تر رزگار كران. دەوترێت لەو رووداوەدا لانیكەم 30 كەس بێسەروشوێن بوون.
ریكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ ئاشكرایكرد، بەلەمەكە لە 19ی شوبات لە شاری تۆبرۆكی لیبیا كە نزیكەی 170 میل دەریایی لێیەوە دوورە، بەرێكەوووە، بەڵام نزیكەی 20 میل دەریایی لە دوورگەی كریت ژێر ئاو كەوتووە.