هێلیكۆپتەرێك لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران كەوتە خوارەوە

عیراق 12:24 PM - 2026/02/24

 هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران كەوتە خوارەوە و لە ئەنجامی رووداوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا كە دوان لەوانە كاسبكارن.

بەپێی زانیارییەكانی میدیای ئێران، هێلیكۆپتەرێك لە شاری "دۆرچە" سەر بە قەزای خومەینی شەهر لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران كەوتەخوارەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای ئیسفەهان، دەڵێت، كۆپتەرەكە سەر بە سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە.

دەشڵێت، ئەو ناوچەیەی  كۆپتەرەكەی لێكەوتووەتە خوارەوە، كێڵگەی سەوزە و میوە بووە. ئاماژەی بەوەشداوە لە ئەنجامی رووداوەكە، چوار كەس گیانیان لەدەستداوە كە بریتین لە فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان و دوو كاسبكار.

دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گرفتی تەكنیكیی هێلیكۆپتەرەكە دەستیپێكردووە.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو