رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتیی پێشوازی کرد لەتێكۆشەرانی دێرین مستەفا چاوەرەش و بەكر مستەفا و محمد وەتمان و ئارێز عەبدوڵا و فەیسەڵ کەریم خان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و تێكۆشەران و كادیران و هاوڵاتیانی هەولێر .
رێباز بێركۆتی بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و رایگەیاند تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتیی جێگای شانازی ئێمەن و هەمیشە وەك رێنیشاندەری خۆمان سەیریان دەكەین راشیگەیاند ئەوان خەباتێكی زۆریان ئەنجامداوە لەپێناو كوردستان و یەكێتییەكەمان ،بۆیە بۆ هەمیشە تێكۆشەرانی دیرینی كوردایەتی جێگای شانازین لەناو كۆمەڵگا.
لەبەرامبەردا ئامادەبوان پیرۆزبایی گەرمی خۆیان ئاراستەی رێباز بێركۆتی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر رایانگەیاند رێباز بێركۆتی لەهەر پێگە و پۆستێك بوبێت بەسەركەوتویی ئەنجامیداوە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان ،دڵنیاشین لەو ئەركە تازەشیدا سەركەوتوانە رایی دەكات بەقازانجی یەكێتییەكانی هەولێرو هەموو كوردستان.