ئەمڕۆ سێشەممە وەفدێکی باڵای دیپلۆماسی و بازرگانیی ئیتاڵیا کە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و تۆماسۆ سانسۆنی کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم سەرۆکایەتیی دەکەن، چاویان بە قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنی سلێمانی دەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی گەلی کوردستان ئامانج لە رێکخستنی ئەم دیدارە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا دەبێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا وەفدە بازرگانییەکەی ئیتاڵیا و بازرگانانی سلێمانی دیداری تایبەتیان دەبێت و گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەن.