سەدا 32 ی سەرجەم پرۆژە پیشەسازییەكانی عیراق لەشاری سلێمانیە و زیاتریش دەكرێت، ئەمە قسەی راوێژكاری قوباد تاڵەبانی بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی بوو كەبەرۆژنامەنووسانی وت.
عەزیز سەعید راوێژكاری قوباد تاڵەبانی بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی پێشوازی لەوەفدێكی باڵای بازرگانی و دیبلۆماسی ئیتاڵیا كرد، دەرئەنجامی هەوڵ و هەماهەنگیە راستەوخۆكانی كانی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردەوام وەفدە بیانیەكان سەردانی شاری سلێمانی دەكەن و خواستی خۆیان بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنان لەشارەكە نیشاندەدەن.
وتیشی: ئێستا زیاتر لە سەدا 32ی پرۆژە پیشەسازییەكانی عیراق لەشاری سلێمانین و دەیانەوێت زیاتریشی بكەن.