بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ تۆم
باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە سووریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سووریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا