بەفر و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 01:51 PM - 2026/02/24

چەند رۆژێكە كەشێكی تاڕادەیەك بەهارە و بێ بارانی گەرم هەرێمی كوردستان گرتبووەوە، بەڵام جارێكی تر باران بارین كۆتایی بەم كەشە دەهێنێت، چونكە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت و پلەكانی گەرما لە هەندیك ناوچە نزم دەبنەوە و لە هەندێك ناوچەی تر كەمێك بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك بۆ سەر ناوچەكە، گۆڕانكاری لە كەشوهەوا دروست دەبێت، بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە، هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنووری و بەرزەكان دەبارێت، كاریگەری ئەم ناجێگیریەش بۆ رۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو