گوڵاڵە یان جەلەولا، ناوچەیەكە لە باشووری كوردستان و لە نزیك رووباری سیروان هەڵكەوتووە، لە ساڵی 1958ەوە وەك ناحیەیەكی سەر بەقەزای خانەقین دەستنیشان كرا.
گوڵاڵە یەكێكە لەو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لەسنووری ماددەی 140ی دەستووری عیراقە یان بابڵێن بەناوچەیەكی جێناكۆك دیاری كراوە.
گوڵاڵە لەتەمەنی پێشوویدا بەدەر نەبووە لە تەعریب و تەرحیلی دانیشتووانەكەی، بەم دواییەش هەوڵێ گۆڕینی جوگرافیا و كارگێڕییەكەی دەدرێت.
لەم راپۆرتەدا وردەكاری پیلانەكان بۆ دابڕاندنی جەلەولا لەقەزای خانەقین و بەستنەوەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بە پارێزگای دیالەوە دەخەینەڕوو، كە مەترسی لەسەر ناسنامەی كورد لەسنوورەكە دروست دەكات و جۆرێكی نوێی تەعریبە.