لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا.
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی باسی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریای خستەڕوو.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند، لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیاببینەوە سووریا دەبێتە وڵاتێک کە هەمووان ماف و نوێنەرایەتیی خۆیان تێیدا دەبێت و حکومەتەکەشی دەرخەری هەمەچەشنیی کۆمەڵگەی سووریا بێت.