بەداخەوە..، سكرتاریەتی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر ، لەپەیامێكدا بۆ سەرجەم سەرمایەداران و خێرخوازان داوا دەكات كە هاوكاری 800 پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەر بكەن كە زیاتر لەپێنج مانگە مووچەیان پێنەدراوە، سكرتاریەتی كۆمەڵەكە داوایكردووە كە هاوكار و پشتیوان بن بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز بتوانن كیلۆیەك گۆشت بۆ خێزانەكانیان و شیر بۆ منداڵەكانیان بكڕن، دەشڵێت لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە خەریكە تێكۆشەرە راستەقینەكانمان لەبرسا دەمرن بۆیە چاوەڕی هیمەتی مرۆڤ دۆستانەی ئێوەین.
ئەم بانگەوازە جێی داخ و دڵتەنگییە، چونكە ئەو كەسانەی كە بەشێك لەجەستەی خۆیان بەخشییوە بەم نیشتیمانە ئێستا ئەوا بێ بەش بكرێن لەسەرەتاییترین مافی خۆیان كە مووچەكانیانە، ئەركی سەرشانی هەموانە بەهانەی ئەم بانگەوازە بچین و وەك گەلی كوردستان داوا لەسەرمایەداران و خێرخوازان دەكەین بەدەم داواكاری سكرتاریەتی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەرەوە بچن