مایك پێنس: حوكمڕانی لەسوریا بەبێ ئامادەبوونی كورد شكست دەهێنێت

عیراق 10:30 AM - 2026/02/24

لەبارەی ئامادەبوونی كورد لە جومگە بنەڕەتییەكانی حوكمڕانی لەسوریا هۆشداری دەدرێت و لەوبارەیەوە مایك پێنس، جێگری پێشووتری، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: سەركەوتنی هەر حكومەتێك لە سوریا بەندە بە پاراستنی مافی كورد و مەسیحییەكان.

هاوكات تەئكیدی لەوەشكردەوە، پێویستە واشنتن قوربانییدانی كورد لە شەڕی دژی تیرۆر لەبەرچاو بگرێت و رێگە نەدات پێگەی كورد بكرێتە قوربانیی گۆڕانكاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەكەدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كورد بەشدارییەكی راستەقینەی لە حوكمڕانی و دەستووری داهاتووی سوریادا هەبێت، ئەگەرنا پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا شكستدەهێنێت.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو