کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

.

09:42 AM - 11/02/2026

 

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە گەلی كوردستانی راگەیاند، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.


ئەمە لە کاتێکدایە، 43 هەزار و 33 مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەیە،  بەشێوەیەک 37 هەزار و 933 مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و چوار هەزار و 100 مامۆستاش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە