.
08:53 AM - 11/02/2026
لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت و وەزارەتی داراییش داوا لە مووچەخۆران دەکات لە دوای نیوەڕۆوە بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی یەکی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت؛ خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق دەکەوێتە ئەمڕۆ لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای سەعات یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە