کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیلی دووەم؟

.

07:58 PM - 09/01/2026

ئیسرائیلی دووەم؟
سەد ساڵە، سەد ساڵی کەینوبەینە هاوچەرخەکانیان، لە ئەدبیاتی سیاسیان بە کوردی بەلەنگاز و کوردستانە داماوەکەی دەڵێن : بەکرێگیراوی ئیسرائیل و ئیسرائیلی دووەم. وا خۆیان بە راست و چەپا لەگەڵ ئیسرائیل رێکدەکەون و کەینوبەینیان لێلیا بەستووە.
ئەگەر کوردستان ئیسرائیلی دووەم بایە دەمێک بوو لەگەڵی رێکدەکەوتن.
ئەگەر وایە لە بەرواری ئیمزاتان لەگەڵ ئیسرائیل لە جێی جەنگی مەغلوبەی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب هیچ نەبێ ئیمزایەکتان لەگەڵ کورد دەبوو.
لەبەر تەماعتان لە قامشلو ئەسکەندەرونەتان غافلکوژ کرد، لەبەر داخی دڵتان لە کوردستان شەتی عەرەبتان دایە شای ئێران.
ئەمەیە حیکایەتی عروبەی نەگریس و تۆرانیەتی تازە بابەت لەگەڵ کوردەکانی سەلاحەدینی ئەیوبی و عەبدولرەحمانی کەواکبی .
زوڵم و زۆری جاهلیەت لەژێر تایتڵی مزگەوتی زرارەوە.
هەر قەتلوعام و قەتلوعامە، بەڵام دونیا زۆر گەڕی تری ماوە
رۆژی ئێمەش تێت.
ستران عەبدوڵلا

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە