کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: تائێستا دوو هێندەی ساڵی رابردوو باران باریووە

.

02:18 PM - 10/01/2026

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەم ساڵ دوو هێندەی ساڵی رابردوو بەفرو باران باریووە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت‌و لە درەنگانی شەوەوە تاوەكو بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە تەم دروست دەبێت،  ڕۆژی یەكشەممەش كەشوهەوا بۆ هەور و هەتاو دەگۆڕێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.


لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كراوە، بەجۆرێك لە شارەدێی هیران 104 ملم باران باریووە. لە ناوچەكانی دیكەش بەم شێوەیە بووە: دینارتە لە دهۆك 78 ملم، سەركەپكان لە راپەڕین 71 ملم، سەنتەری هەولێر: 44 ملم، هەڵەبجە 21 ملم، دهۆك: 20 ملم، سلێمانی: 12 ملم. لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرێكی زۆر باریووە؛ لە (كانی ماسی) دهۆك 34 سانتیمەتر و لە (باسنێ)ی شارباژێڕ 30 سانتیمەتر بەفر باریووە.

لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان كۆی گشتیی بەفربارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 1 مەتر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە