کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆخی كارەبا لە هەرێم ئاسایی بووەتەوە

.

12:22 PM - 10/01/2026

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو گرفتەی بەهۆی كەشوهەواوە لە تۆڕەكانی گواستنەوەی كارەبا دروست ببوو، چارەسەركراوە و لە ئێستادا دۆخەكە بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، شەپۆلێكی بەهێزی رەشەبا، باران و بەفر شەوی رابردوو رووی لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان كرد و زیانی بە تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرز لە نێوان وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە گەیاند، بەڵام تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان توانیان بەخێرایی دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان روونیكردۆتەوە، دوای چەند سەعاتێك لە پچڕانەكە، تیمەكانیان توانیویانە بەشێكی زۆری كارەبای پارێزگاكان بگەڕێننەوە‌و دۆخەكەش وەك پێشووی لێهاتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە