کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر حەشارگەكانی داعش لە سوریا ئەنجامدا

.

02:22 PM - 11/01/2026

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر پێگەكانی داعش لەسوریا،

ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چاوی هەڵۆ كە وەك وەڵامێك بۆ كوژرانی سەربازانی ئەمریكا دەستیپێكردووە.

سێنتكۆم لەپلاتفۆڕمی ئێكس ڤیدیۆی چەند تەقینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەدەرەوەی شارەكان ئەنجامدراون.

هێرشەكە بەشێكە لەئۆپراسیۆنی چاوی هەڵۆ كە لە 19ی كانوونی یەكەمەوە دەستیپێكردووە و تێیدا 70 پێگەی داعش كراونەتە ئامانج.


ئەم ئۆپراسیۆنە وەڵامە بۆ هێرشەكەی 13ی كانوونی یەكەمی رابردوو لەشاری تەدمور، كە تێیدا 2 سەربازی ئەمریكی و وەرگێڕێك كوژران و 3 سەربازی تری پاسەوانی نیشتمانیی ئایۆ بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە